سياسەت

مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەکات

- سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، ماتیۆ تولەر کرد.

Sarmand Hameed  | 02.06.2020 - نوێکردنەوە : 03.06.2020
مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەکات

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، ماتیۆ تولەر کرد.

بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی تایبەتی مەسعود بارزانی بڵاوکراوەتەوە، لە دیدارێكدا باس لە بارودۆخی سیاسی و دوا هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەت لە عێراق و پەیوەندییەکانی ئەمریکا بە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.

بەپێی هەواڵەکە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا رۆشنایی خراوەتە سەر سەرهەڵدانەوەی جموجۆڵەکانی داعش و گرفت و کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و پرسی کۆچبەر و ئاوارەکان.

ئاماژە بەوەشدراوە کە باڵیۆزی ئەمریکا رۆڵی ئیجابی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی لەو مەسەلانە و لە رووی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستاندا بەرز نرخاندووە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın