29 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2019
ھەولێر- AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەڵاحەددین محەمەد بەھائەددین کرد بەبۆنەی بەستنی کۆنگرەی ھەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، هەروەها بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی یەکگرتوو.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی:
بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین بەھائەددین
بەبۆنەی بەستنی کۆنگرەی ھەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و ھەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە ئەمینداری گشتی، پیرۆزبایی لە بەڕیزتان و سەرکردایەتی نوێ و تەواوی ئەندامانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکەم.
ئومێدەوارین سەرکەوتنی ئەم کۆنگرەیە، ببێتە ھۆی کارکردنی زیاتری یەکگرتووی ئیسلامی و ھەموولایەنە کوردستانییەکان لەپێناو پەرەپێدانی تەبایی و ھاوھەڵوێستی لەسەر پرسە نیشتمانییەکان و خزمەتکردنی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٠١٩/١٢/٢٩