29 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2019
ھەولێر- AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەڵاحەددین محەمەد بەھائەددین بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لێ کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خۆیان و داھاتووی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان خواست.
ماڵپەری سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی ھەشتەمی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و تەواوی سەرکردە و ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی کردووە و ھیوای سەرکەوتنی بۆ کارەکانی کۆنگرەکەیان خواستووە.
نێچیرڤان بارزانی هەروەها ئاماژەی بە کار و خەبات و رۆڵی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ژیان و پرۆسەی سیاسیی ھەرێمی کوردستاندا کردووە و پێزانینی خۆی بۆ خزمەت و ھەوڵەکانی یەکگرتووی ئیسلامی لەپێناو تەبایی و کاری پێکەوەیی لایەنە کوردستانییەکان دەربڕیووە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە سەڵاحەددین محەمەد بەھائەددین، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندی و پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی دەربڕیووە و ستایشی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی بۆ بەسەرکردنەوەی بەڕێزیان و پشتگیری و ھاوکارییەکانی دووپاتکردەووتەوە.