Sarmand Hameed
13 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2022
هەولێر-AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عەبدوللەتیف رەشید کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرکۆماری نوێی عێراق.
لەو بارەیەوە مەسرور بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی: "پیرۆزباییم لە د. لەتیف رەشید کرد بەبۆنەی ھەڵبژاردنی بە سەرکۆماری نوێی عێراقی فیدراڵ. داوام لێکرد لە ئاست بەرپرسیارێتیی گرنگیی خۆیدا بێت بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گشت عێراقییەکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە: "هەموومان بەرگەی ئاڵۆزی زۆمان گرتووە. ئێستا دەبێت ئیرادەیەکی راستەقینە هەبێت بۆ ئەوەی سەرلەنوێ دەست پێ بکەینەوە. چیتر ناکرێت خواست و پێداویستییەکانی خەڵک پەراوێز بخرێت".