Sarmand Hameed
13 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2022
هەولێر - AA
له گهڕی دووهمی ههڵبژاردنی سهركۆمار، لە کۆی دەنگی ٢٦٩ پەرلەمانتار، عەبدوللەتیف رەشید ١٦٢ دەنگ و بەرهەم ساڵح ٩٩ دەنگی بەدەستهێنا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە ھەڵبژاردنی سەرکۆمار، بەڕێوەچوو.
رێژەی یاسایی ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە دانیشتنی ھەڵبژاردنی سەرکۆمار تەواوبوو کە لە کۆی ٣٢٩ ئەندام، ٢٨٢یان ئامادەبوون.
لە گەڕی یەکەمدا کە کێبڕکێ لەنێوان عەبدوللەتیف رەشید و بەرهەم ساڵحدا بوو.
دوای بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان، لە گەڕی یەکەمدا ٢٨٢ پەرلەمانتار بەشداریی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان کرد و عەبدوللەتیف رەشید ١٥٧ دەنگی بەدەستهێنا و بەرهەم ساڵح ٩٩ دەنگی بەدەستهێنا.
بەمەش هیچ یهك لە کاندیدەکانیان نەیانتوانی زۆرینەی دەنگ بەدەست بهێنن كه بریتییه له ٢٢٠ دهنگ و ههربۆیە عەبدوللەتیف رەشید و بەرهەم ساڵح کە زۆرترین دەنگەکانیان بەدەستهێنا، لە گەڕی دووەمدا دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆمار دەستی پێکرد.
لە گەڕی دووەمدا، لە کۆی دەنگی ٢٦٩ پەرلەمانتار، عەبدوللەتیف رەشید ١٦٢ دەنگ و بەرهەم ساڵح ٩٩ دەنگی بەدەستهێنا.
بەمەش عەبدوللەتیف رەشید بووە سەرکۆماری نوێی عێراق.