Sarmand Hameed
11 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2022
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى كه له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌ركرده‌كانى جيهان، به‌شداریى له كۆڕبه‌ندى ديپلۆماتيى ئانتاڵيادا ده‌كات، ئاماده‌ى رێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه بوو.
له رێوره‌سمى كردنه‌وه‌ى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا هه‌ر يه‌ك له سه‌ركۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو و سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنيۆ گۆتیرێس گوتاريان پێشكه‌ش كرد.
له گوتاره‌كاندا تيشك خرايه سه‌ر ئاڵنگاریی و كێشه‌كانى جيهان، شه‌ڕ و پێكدانانى رووسيا و ئۆكراینا، دۆخى مرۆيى له ئۆكراینا، رۆڵى ديپلۆماتى و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌رى و كۆتاييهاتنى شه‌ڕ و پێكدادان، گرنگيى پاراستنى ئارامى و سهقامگيریى و گفتوگۆكانى ڤيه‌ننا.
هه‌ر له په‌راوێزى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى، ديدارێكى له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆكوه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر، محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى ئه‌نجام دا.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، له ديدارهكهدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئۆكراينا و كاريگه‌رييه‌كانى شه‌ڕ و لێكه‌وته‌كانى، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى ئه‌فغانستان و ناوچه‌كه‌يان به‌گشتى تاوتوێ كرد.