Fakhradin Ibrahim Mohammad
11 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2022
هەولێر - AA
سەرکۆماری پێشووی ئێران، محەمەد خاتەمی دەستوەردانی سەربازیی رووسیای بۆسەر ئۆکراینا سەرکۆنە کرد.
محەمەد خاتەمی لە پەیامێکدا بۆ سێیەمین کۆنگرەی بەشداربووانی جەنگ بە ناوی «مجمع ایثارگران»، هێرشی رووسیای بۆ سەر ئۆکراینا سەرکۆنە کردووە.
سەرکۆماری پێشووی ئێران ئەو هەنگاوەی رووسیای بە "دەستدرێژی وڵاتێکی بێگانە بۆ سەر خاکی وڵاتێکی ئازاد" ناو بردووە و رایگەیاندووە: "گەڕانەوە بۆ هێزی زبر و وێرانکردنی ژێرخانی کۆمەڵایەتی، و ئابووری و تەکنیکی کۆمەڵگایەک و سەرکووتکردنی خەڵکی و سەپاندنی خواستەکان بە مشتی ئاسنین، سەرکۆنە دەکرێت".
شایەنی باسە بەر لە خاتەمی، سەرکۆماری پێشووتری ئێران، مەحمود ئەحمەدی نەژاد لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، پشتیوانی خۆی بۆ خەڵکی ئۆکراینا دژبە هێرشەکانی رووسیا دەربڕیبوو.