Meltem Bulur,Hemın Othman Mohammed,Rewa Mahmut Hasan
12 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگه‌یاند "پێویسته له دیداره راستهوخۆكانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیه‌كاندا بڕیار له‌سه‌ر پێگه‌ی قودس بدرێت".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئێواره‌ی دوێنێ له دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و کۆبوونەوەی نێوان شانده‌كان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان رێكخست.
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆبوونه‌وه‌كانیان له كه‌شوهه‌وایه‌كی زۆر باش‌دا به‌ڕێوه‌چووه و بابه‌ته هه‌ستیاره‌كانی وه‌ك هاریكاری دووقۆڵی له بواره‌كانی بازرگانی، ئابووریی، سه‌ربازیی و جێبه‌جێكردنی پرۆژه ستراتیجیه تهكنیكیهكانیان تاوتوێكردووه. له هه‌مانكاتدا گفتوگۆیان كردووه له‌باره‌ی بابه‌ته نێوده‌وڵه‌تی، ناوچه‌یی و هه‌نوكه‌ییه‌كان به‌تایبه‌تی بابه‌تی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سووریا.
سه‌رۆكی رووسیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له بابه‌تی سووریادا هه‌ردوو وڵات له هاریكاری چڕدان و باسی له‌وه كرد كه هاریكاری نێوان مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره له ئاسته جیاوازه‌كاندا به‌سه‌ركه‌وتووی به‌ڕێوه‌چووه و هه‌میشه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له دیدار و كۆبوونه‌وه‌دابوون.
هاوكات سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌رزبووه‌ته‌وه و گوتی: "هه‌موو ئه‌وانه له سایه‌ی بڕیاره هاوبه‌شه‌كانه‌وه بووه. به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م بواره‌كانی بازرگانی و ئابووریی هه‌ڵگیران. له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی یه‌كه‌مدا هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی توركیا بۆ رووسیا به‌رێژه‌ی 1،8 به‌رزبووه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت گفتوگۆمان كرد له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له داهاتوودا ده‌یانگرینه‌به‌ر له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی بابه‌ته‌كانی هه‌ڵگرتنی بهربهردهستهكانی به‌رده‌م په‌یوه‌ندیه بازرگانیهكانیهكانمان".
ڤلادیمیر پوتین باسی له‌وه كرد كه له بواری وزه‌دا كاره‌كانی دامه‌زراندنی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی ئاكویو ده‌ستی پێكردووه، ته‌وژمی تورك به شێوه‌یه‌كی پلان بۆ داڕیژراو به‌ره‌وپێشچووه و له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كه‌دا دووهێڵی جیا داده‌مه‌زرێنن، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش ئاسایشی وزه‌ی توركیا به‌رزده‌كاته‌وه و توانای رێڕه‌وی ناردنی غازی رووسیا به‌رفراوان ده‌كات.
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بەو شێوەیە بەردەوامی پێدا:
"باسمان لە دۆخی سووریا کرد. خاکی سووریا بە نزیکەی هەمووی لەدەست تیرۆریستان رزگارکراوە. بەرپەرچدانەوەی تیرۆریستان لە هەر شوێنێکدا هەبێت، وەڵامی پێویستمان دەبێت. تاوتوێی ئەو هەنگاوانەمان کرد کە رووسیا و تورکیا و ئێران لە ٢٢ی تشرینی دووەم لە سۆچی لەسەری رێککەوتن. تاوتوێی ئامادەکارییەکانی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانی سووریامان کرد لە سەرەتای ساڵی داهاتوو".
سه‌رۆكی رووسیا ئاماژەی بەوەدا کە لەسەر پێکهاتەی دەوڵەتی سووریا و بەشداربوانی کۆنگرە و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکاندا، چاوی بە بەشار ئەسەد کەوتووە.
ڤلادیمیر پوتین ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ ئەردۆغاندا هەنگاوەکانی خێراکردنی ئاستانا لەپاڵ جنێڤدا وەک دوو وڵاتی زامنی رێککەوتنەکە و هەنگاوی بەردەوامیدان بە چالاکی ناوچەی داماڵراوی جەنگ و بەهێزکردنی ئاگربەست و رێوشوێنەکانی زیادکردنی متمانە لە نێوان لایەنەکانیان تاوتوێ کردووە و سوپاسی خودی ئەردۆغانی کرد بۆ هەوڵ و پاڵپشتیەکانی لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەی سووریا.
لەبارەی گەیاندنی یارمەتیە مرۆییەکانیش سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند کە ئەوان کارەکانیان لەوبارەیەوە بەردەوامی هەیە.
لەبارەی بڕیاری ئەمریکاش لەسەر پرسی قودس ڤلادیمیر پوتین گوتی: "بڕیاری ئیدارەی ئەمریکا بۆ ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەیان بۆ ئەوێ، دۆخی ناوچەکە خراپتر دەکات. ئەگەری هەیە پرۆسەی ئاشتی ئیسرائیل-فەڵەستین بە کردەوە لەبار بەرێت. پرۆسەی ئاشتی دەبێت لەچوارچێوەی بڕیارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکاندا بەرێوەبچێت. کیانی قودس، دەبێت سەرلەنوێ بە دانیشتنی راستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بریاری لەسەر بدرێت".
.