Gülşen Topçu,Mohammed Baqi Hussein
12 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2017
تاران - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی بانگه‌وازی له لایه‌نه سیاسییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین كرد، به‌رامبه‌ر بڕیاری ئه‌مریكا له‌باره‌ی قودسه‌وه، یه‌كڕیز بن.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی ئێران İRNA، روحانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، ئیسماعیل هەنییه ئه‌نجامداوه.
حەسەن روحانی له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا گوتوویه‌تی، "له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، پێویسته هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین و هه‌موو موسڵمانان هۆشیاربن و به‌توندی وه‌ڵامی ئه‌و كاره‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بده‌نه‌وه".
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی به‌توندی ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات و ئه‌و بڕیاره رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیلی روونتر له هه‌موو كاتێكی دیكه نیشانداوه.
لای خۆیه‌وه، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، ئیسماعیل هەنییه بانگهێشتی وڵاتانی ئیسلامیی كرد بۆ به‌شداریكردن له لووتكه‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی كه بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌مه له شاری ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌بچێت و تیایدا پشتگیریی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین بكه‌ن.