Muhammet Kurşun,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
06 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2019
تاران - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مریكا خوازیاری ئه‌وه‌یه ئێران بگه‌ڕیته‌وه بۆ هه‌ل و مه‌رجه‌كانی پێش ١٩٧٩، به‌ڵام قبووڵكردنی ئه‌وه گونجاو نییه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و جیاوازی بۆچوونه‌ی کە له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی واشنتۆن هه‌یانه بابه‌تی دانوستان و رێككه‌وتن نییه.
له میانی به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمێكدا كه به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی گه‌شتی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له نێوان شاره‌كانی ره‌شت و قه‌زوینی لاهیجان سه‌ربه پارێزگای گیلان باكووری ئێران رێكخرابوو، روحانی گوتارێكی پێشكه‌شكرد و باسی له سزاكانی ئه‌مریكا كرد.
روحانی باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا ناتوانێت به‌و سزایانه به ئامانجه‌كه‌ی بگات، به‌ڵام بۆ ئێران كێشه‌ی جددی دروستكردووه و گوتی: "له هه‌ل و مه‌رجی ئاسایی‌دا نین له جه‌نگێكی ده‌روونی و ئابوورییداین. له هه‌ل و مه‌رجێكی زۆر گرنگ و هه‌ستیارداین. ئه‌مریكا كێشه‌ی بۆ وڵات و گه‌له‌كه‌مان دروستكردووه، به‌ڵام هه‌نگاونان بۆ دواوه له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا به واتای له‌ده‌ستدانی هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانمان دێت".
روحانی ئاماژەی بەوەدا كە ئەمریكا دەیەوێت ئەمساڵ بكاتە ساڵی دۆڕانی ئێران و سەركەوتنی خۆی، حكوومەتی واشنتۆن دەیەوێت لە ئێران رژێم بگۆڕێت، بەڵام لەوەدا سەركەوتوو نەبووە.
حەسەن روحانی گوتی: "كێشەمان لەگەڵ ئەمریكا ئەوەیە، حكوومەتی واشنتۆن دەیەوێت بگەڕێینەوە بۆ ٤٠ ساڵ لەمەوبەر. ئەمریكا دەڵێت پێویستە ئێران بگەڕێتەوە بۆ پێش ١٩٧٩، بەڵام ئێمە ناگەڕێینەوە و بە سەربەخۆیی لەسەر رێگای دیموكراسی بەردەوام دەبین لە پێشڕەوی. لەبەرئەوە ئەو جیاوازی بیروڕایەی کە لەگەڵ ئەمریكا هەمانە، شایانی دانوستان و سازش لەسەركردن نییە".
حەسەن روحانی راشیگەیاند كە ئەمریكا هەوڵی زۆری داوە ئێران ببێتە لایەنی یەكەم بۆ پێشێلكردنی بەڵێنەكان و هەوڵیشیداوە پشتگیریی جیهانی بەدەستبهێنێت، بەڵام نەیتوانیوە سەركەوتووبێت.
سەرکۆماری ئێران راشیگەیاند "وڵاتانی ئەورووپای هاوپەیمانمان سەریان بۆ پلانەکانی کۆشکی سپی دانەنەواندووە. وڵاتانی ئەورووپا لە کۆنفرانسی وارشۆدا پشتیوانیی ئەمریکایان نەکرد".
حەسەن روحانی باسی لەوەکرد لە دابینکردنی سووتەمەنی شلدا بەرهەمیان گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە بەشی ناوخۆ بکات و تیشکی خستسەر ئەوەی پێشتر شەش ملیۆن و ٥٠٠ هەزار لیتری رۆژانە گاز و ١٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار لیتری رۆژانە بەنزینیان هاوردە کردووە و لە ئێستاشدا لەوبارەیەوە و لە زۆر بابەتی دیکەشدا دەتوانن پێداویستییەکانیان پڕبکەنەوە.
لە کۆتاییشدا روحانی باسی لەوەکرد ئەو هێڵە ئاسنینەی کردوویانەتەوە، بەشێکە لە پرۆژەیەکی مەزن کە ئەفریقا، ئاسیا و خۆرهەڵات و باکووری ئەورووپا و زۆر ناوچەی دیکە بەیەکتر دەگەیەنێت.