Mustafa Melih Ahıshalı,Ramal Abdullah Mahmood
06 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2019
ئیستانبوڵ – AA
جێگری فه‌رمانده‌ی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسداران، ئیسماعیل قائانی رایگه‌یاند، ئاگادارنه‌كردنه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له بردنی سه‌رۆكی رژێمی سووریا، به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ئێران له لایه‌ن فەیلەقی قودسه‌وه؛ بۆ خه‌مساردی سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئیسماعیل قائانی به ئاژانسی خوێندكارانی ئێران (ISNA)ی راگه‌یاند "به‌شار ئه‌سه‌د له لایه‌ن فەیلەقی قودسه‌وه هێندرایه ئێران. سهركۆمار ئاگاداری ئه‌وه بوو. پێموایه ئه‌و خه‌مسارد بووه له‌وه‌ی ئه‌مه به زه‌ریف بڵێت. ئه‌و خه‌مساردییه په‌یوه‌ندی به حكوومه‌ته‌وه‌یه".
جێگری فه‌رمانده‌ی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسداران ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وێڕای جیاوازی بۆچوونیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت، حكوومه‌ت به حكوومه‌تی خۆیان ده‌زانن.
ئیسماعیل قائانی باسی له‌وه كرد كه بردنی ئه‌سه‌د بۆ ئێران كارێكی هه‌ستیارانه بووه و گوتی: "ئه‌وانه‌ی پێویست بوو له‌مباره‌یه‌وه ئاگادار بن ئاگاداركراونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌یش پێویست نه‌بووه ئاگادار بن ئاگادارنه‌كراونه‌ته‌وه".
ناوبراو تیشكیشی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف دۆستی فه‌رمانده‌ی فەیلەقی قودس، قاسم سوله‌یمانی-یه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێوه‌ده‌بات.