فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران له سووریا كوژرا
- له ئۆپه‌راسیۆنێكدا فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران بە پلەی عه‌مید بەناوی شاهرۆخ داییپور له شارۆچكه‌ی ئەلبوكه‌مال سه‌ربه پارێزگای دێرازۆر رۆژهەڵاتی سووریا، كوژرا.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران بە پلەی عه‌مید بەناوی شاهرۆخ داییپور له شارۆچكه‌ی ئەلبوكه‌مال سه‌ربه پارێزگای دێرازۆر رۆژهەڵاتی سووریا، كوژرا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سوپای پاسدارانی ئێران، داییپور دوێنێ له شارۆچكه‌ی ئەلبوكه‌مال له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه وه‌ك راوێژكاری سه‌ربازی به‌شداریی كردبوو، گیانی له‌ده‌ستداوه.
راگه‌یه‌نراوه داییپور یەکێک بووە لەو فەرماندە سەربازیانەی ئێران کە بەشداریکردووە لە شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق و به‌رپرسیارێتیی له چه‌ندین یه‌كه‌ی سوپای پاسداران‌دا وه‌رگرتووه.
تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو، رژێمی ئه‌سه‌د به‌هاوكاریی رووسیا و ئێران، شارۆچكه‌ی ئەلبوكه‌مالی كۆنترۆڵكرده‌وه كه له ته‌مووزی 2014ه‌وه له‌ژێر كۆنترۆڵی رێكخراوی تیرۆرستیی داعشدابوو.