Abdullah Shukur
23 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
پروپاگەندەی ھەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ کاتژمێر ٦ی ئێوارە کۆتایی پێھات و قەدەغەی پەخشکردن لەسەر پرسی ھەڵبژاردنەکان دەستیپێکرد.
بەپێی رۆژمێری دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا، پروپاگەندەی ھەڵبژاردنی لایەنەکان ئەمڕۆ کاتژمێر ٦ی ئێوارە کۆتایی ھات.
ھاوکات لە رۆژی ھەڵبژاردن لە نێوان کاتژمێرەکانی ٦ی ئێوارە تا ٩ی شەو گشت رادیۆ و کەناڵەکانی تورکیا تەنھا دەتوانن ئەو ھەواڵ و ئامارانە بڵاوبکەنەوە کە لەلایەن دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا رادەگەیەنرێن. بەڵام لە دوای ٩ی شەو قەدەغەکردنی گشت پەخشەکان ھەڵدەگیرێت.
ئەگەر پێویست بێت دامەزارەی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا لەوانەیە پێش ٩ی شەو قەدەغەی پەخشکردن ھەڵبگرێت.