Sarmand Hameed
23 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2018
کەرکووک - AA
لە ئاکامی هێرشێکی تیرۆریستانی داعش بۆسەر خاڵێکی ئەمنی لە باشووری شاری کەرکووک، لانی کەم چوار پۆلیس بریندار بوون.
ئەفسەری پۆلیس، نەقیب حامد عوبێدی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی "تیرۆریستانی داعش بە چەکی سووک و مامناوەند پەلاماری خاڵێکی پۆلیسی فیدراڵییان دا لە دەورووبەری ناحیەی ریاز باشووری رۆژئاوای کەرکووک".
حامد عوبێدی گوتیشی "لەئاکامی پەلامارەکەدا لانی کەم چوار پۆلیس بریندار بوون".
ئەفسەرەکەی پۆلیس ئاماژەی بەوەشکرد کە دوای پەلامارەکە، چەکدارەکان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.
رۆژی هەینی رابردوو تیرۆریستانی داعش لەسەر رێگەی نێوان پارێزگای کەرکووک و بەغدا حەوت هاووڵاتیی سڤیلیان رفاند.