Mazın Asad
13 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، بەھۆکاری "پشتیوانیکردنی تیرۆر" سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە نێو لیستی رەشەوە.
ترەمپ لە کۆشکی سپی ستراتێژی نوێی بەرامبەر بە ئێران راگەیاند و روونکردنەوەی گرنگی لەبارەی سوپای پاسدارانی ئێران کرد.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە دا کە لەمڕۆ بەدواوە ھەڵوێستی توند بەرامبەر بە ئێران پەیرەو دەکەن و گوتیشی: "ستراتیژییمان دەخەینە کارەوە(دژی ئێران) و لە یەکەم ھەنگاویشمان بە سزای توندی سەر سوپای پاسدارانی ئێران دەست پێدەکەین. دەسەڵات بە وەزارەتی خەزێنە دەدەم بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر گشت سوپای پاسداران".
دۆناڵد ترەمپ، سوپای پاسدارانی ئێرانی بە بڵاوکردنەوەی تیرۆر لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست تۆمەتبار کرد و رایگەیاند: "ئەمانە کارەکانی وەک پڕچککردنی دیکتاتۆرەکەی سووریا، دەستەبەرکردنی مووشەک و چەک بۆ ئەو لایەنانەی ھێرش دەکەنە سەر خەڵکی سڤیل و پلانی تەقاندنەوەی رێستۆرانتێکی واشنتۆن لەخۆ دەگرن".
پاش روونکردنەوەکانی دۆناڵد ترەمپ، چاوەڕوان دەکرێت وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا نووسراوێک سەبارەت بە قۆناغی سوپای پاسداران بڵاوکراوەتەوە کە خراوەتە نێو لیستی رەشی ئەمریکاوە.