Betül Yürük,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
13 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2019
نیویۆرك - AA
دوو سیاسه‌تمه‌داری دیكه‌ی دیموكراته‌كان رایانگه‌یاند كه ده‌بنه ركابه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی 2020دا.
جولیان كاسترۆ كه به ره‌گه‌ز مه‌كسیكیه و وه‌زیری نیشته‌جێبوون و شارسازی بوو له حكوومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، تولسی گابارد كه سه‌ربازێكی كۆنه و به‌شداری له جه‌نگی عێراقدا كردووه، ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی 2020دا خۆیان كاندید ده‌كه‌ن.
جولیان كاسترۆ له گوتارێكیدا له ویلایه‌تی تێكساس باشووری ئەمریکا به هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی كاندیدبوونی خۆی راگه‌یاند، تولسی گابارد-یش باسی له‌وه كرد كه بڕیاریداوه بچێته كیبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و هه‌فته‌ی داهاتوو به فه‌رمی كاندیدبوونی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت.
جولیان كاسترۆی ته‌مه‌ن 44 ساڵ، نه‌وه‌ی ژنێكی كۆچبه‌ری مه‌كسیكی-یه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تاكه كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی بێت كه به‌ڕه‌چه‌ڵك لاتینییه.
تولسی گابارد كۆنه سه‌ربازێكه كه به‌شداریی جه‌نگی عێراقی كردووه و ساڵی 2012 بووه یه‌كه‌م هیندو كه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرا.
سیناتۆری ویلایه‌تی ماساچووسیتس، ئه‌لیزابێس وارێن كه یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی نێو دیموكراته‌كان، له‌نێو ركابه‌رانی تره‌مپ-دایه.