سياسەت

حەشدی شەعبی شەڕی دژبە پێشمەرگە دەستپێکرد

- فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری کەرکووک، لیوا سالار تەیموور شێخکی : "حەشدی شەعبی دەستپێشخەری شەڕی کرد دژ بە هێزەکانی پێشمەرگە لە شارەدێی ناحیەی تازەی سەربە کەرکووک"

16.10.2017 - نوێکردنەوە : 16.10.2017
حەشدی شەعبی شەڕی دژبە پێشمەرگە دەستپێکرد

Arbil

کەرکووک - AA

فەرماندەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری کەرکووک، لیوا سالار تەیموور شێخکی رایگەیاند "چەکدارانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە رێگەی تانک و چەکی قورسەوە بۆردوومانی ھێزەکانی پێشمەرگەیان کردووە، پێشمەرگەیش دوای دان بەخۆ گرتنێک وەڵامی بۆردوومانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقی داوەتەوە، لە ئێستادا شەڕ بەردەوامە".

ئەو فەرماندەیەی ھێزی پێشمەرگە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "حەشدی شەعبی دەستپێشخەری شەڕی دژ بە ھێزەکانی پێشمەرگە کرد و لە ئێستا بۆردمانکردنی پێشمەرگە لەلایەن حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بەردەوامە و، پێشمەرگە وەڵامی توندییان دەداتەوە".

شێخکی دەڵێت: "فڕۆکەی ھاوپەیمانان بە ئاسمانی ناوچە دەسوڕێنەوە و چاودێری دۆخەکە دەبن".

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەدا کە پێشمەرگە چەندین رۆژە داوای گفتوگۆ دەکات، بەڵام حەشدی شەعبی بەبێ گوێدان بە گفتوگۆ شەڕی ھەڵگیرساند.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın