123
16 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2017
کەرکووک - AA
فەرماندەی پێشمەرگە لە کەرکووک، لیوا سالار تەیموور رایگەیاند "زانیاری وردمان لەبەر دەستە کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی سوپای عێراق و بەرپەرچدانەوەی خێرا بەرەو کەرکووک جوڵەیان کردووە، لە ئەگەری دەستپێشخەری شەڕ لەلایەن ھێزە عێراقییەکان پێشمەرگە وەڵامی توندییان دەداتەوە".
لیوا سالار شێخکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "حەشدی شەعبی بە پاڵپشتی سوپای عێراق و دەستی دەرەکی جوڵەیان پێكرا بۆ داگیر کردنی کەرکووک و دوزخورماتوو، ئێمەیش وەک ھێزەکانی پێشمەرگە لەوپەڕی ئامادە باشیداین بۆ بەرپەرچدانەوەی ھێرشی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ".
ھەروەھا ئاماژە بەوەشی کرد کە لە دوزخورماتوو ملیشیاکان گەرەکە کوردەکان دەسوتێنن.