Zana Natık Kerem
28 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2018
مۆسكۆ ـ AA
وەزیری دەرەوەی عێراق، ئیبراهیم جەعفەری رایگەیاند كە، وڵاتەكەی نیازی هەیە، سیستەمی مووشەكی بەرگری لە رووسیا بكرێت.
بە پێی روونكردنەوەیەكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا، كە لەگەڵ جێگری سەرۆكی رووسیا، دیمیتری رۆگۆزین لە شاری مۆسكۆ سازیكرد، ئیبراهیم جەعفەری گوتوویەتی: "جارێ نیازی عێراق بۆ كڕینی سیستەمی مووشەكی بەرگری رووسیا ئاڵۆزە و، ئێمە هەموو كێشە و ئاستەنگەكانی بەردەم ئەو پرسە تاوتوێ دەكەین و هەوڵدەدەین ئاستەنگەكانی بەردەمی لاببەین و دواتر بڕیاری كۆتایی لەوبارەیەوە دەدەین".
ئیبراهیم جەعفەری ئاماژەی بەوەشداوە کە عێراق مافی ئەوەی هەیە بە دوای باشترین دەرفەت بە ئامانجی پتەوتركردنی هێزی بەرگری خۆی بگەڕێت، دوای ئەوەی باجێكی قورسی لە شەڕەكانی دژ بە تیرۆر داوە.
پێشتر لە هەشتی ئەم مانگە باڵیۆزی رووسیا لە بەغدا، مەكسیم ماكسیمۆڤ، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو كە، وڵاتەكەی ئامادەییە سیستەمی مووشەكی جۆری ئێس ــ ٤٠٠ بە عێراق بفرۆشێت.
مەكسیم ماكسیمۆڤ، ئەوەشی گوتبوو: "ئێمە هیوا دەخوازین عێراق داواییەك لەوبارەیەوە پێشكەش بكات".
هەفتەی رابردوو ئیدارەی ئەمریكا هۆشداری دابووە عێراق و وڵاتانی دیكەوە لەوەی هیچ چەكێكی رووسی نەكڕن.