Haydar Hadi
28 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2018
به‌غدا - AA
توركمانه‌كانی عێراق كه چڕییان له شاری كه‌ركووكدا چڕیهكی به‌رچاوه، پێیان وایه دانانی پارێزگارێكی توركمان بۆ شاره‌كه، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌تی به‌غدا له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر شاری كه‌ركووك ئه‌نجامدا و كۆنترۆڵیان گرته‌ده‌ست، جار جاره كه‌سایه‌تی سیاسی، ئه‌كادیمی و سڤیلی شاره‌كه له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ده‌ڕفێنرێن، یان ده‌كرێنه ئامانج له‌لایه‌ین كه‌سانی چه‌كداره‌وه.
به‌ره‌ی توركمانی عێراق و پارته توركمانه‌كانی دیكه‌ش به‌شێكن له‌وانه‌ی ده‌كرێنه ئامانج.
له‌شاری كه‌ركووك كه مه‌ترسی ئه‌منیی توركمانه‌كان له‌ئارادایه، له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه پۆستی پارێزگار كه به‌ده‌ست كورده‌وه بوو، به‌وه‌كاله‌ت دراوه به راكان جبووریی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب. توركمانه‌كانیش به‌هۆی چڕیی دانیشتوانی توركمانه‌وه له كه‌ركووك، داوای پۆستی پارێزگار ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت خۆیان شاره‌كه به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و جێگری سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی حه‌سه‌ن توران له‌لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاند، له‌دوای 2003 نه‌توانراوه كێشه‌كانی كه‌ركووك چاره‌سه‌ربكرێت و گوتی، "به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌وه زۆرترین زیان به‌ر توركمان ده‌كه‌وێت. له‌پێناوی ئایندهی كه‌ركووكدا، پێویسته لێره‌دا پارێزگارێكی توركمان دابنیشێت. چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كه‌ركووك، ته‌نها به دانانی پارێزگارێكی توركمان ده‌بێت".
توران ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا، گرنگی به دیالۆگیش ده‌ده‌ن له‌نێوان لایه‌نه‌كانی كه‌ركووك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و ره‌خنه‌ی له ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن له شاره‌كه و نایه‌كسانیی پێكهاته‌كان له به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه‌دا گرت.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد، پۆلیسی كه‌ركووك ناتوانێت به‌ته‌نها شاره‌كه بپارێزێت و بانگه‌وازی له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی كرد‌و سه‌رله‌نوێ دامه‌زراوه‌ی ئه‌منیی كه‌ركووك رێكبخاته‌وه.
توران ره‌خنه‌ی له‌وه‌ش گرت، هێزی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركووك كه دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌مه‌به‌ستی پارستنی ئاسایشی شاره‌كه پێكهێنرا، به‌بێده‌نگی بڵاوبوونه‌ته‌وه و گوتی، "به‌بێده‌نگی سوپایان به شه‌و و رۆژێك له كه‌ركووك برده‌ده‌ره‌وه. ئه‌مه‌ش بڕیارێكی هه‌ڵه‌بوو. داواكاریی نووسراومان بۆ گێڕانه‌وه‌ی سوپا بۆ كه‌ركووك پێشكه‌شی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی كردووه."