Ercan Canbolat
28 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی، سه‌باره‌ت به روونكردنه‌وه‌كه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوه‌رت له‌باره‌ی بڕیاری ٢٤٠١ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌وه‌ی كه بڕیاره‌كه عه‌فرینیش ده‌گرێته‌وه، رایگه‌یاند: "گوزارشته‌كانی گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش پێویسته به 'باشی له‌لایه‌ن توركیاوه' بخوێنرێنه‌وه، هیچ جۆره بنه‌مایه‌كی نییه و نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه نه‌یتوانیوه له‌باری سه‌رنجی بڕیاره‌كه تێبگات یان ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ی كه بڕیاره‌كه سه‌رنجی خستووه‌ته‌سه‌ر، به‌لاڕێدا به‌ڕێت".
حامی ئاكسۆی به‌شێوه‌ی نووسراو وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یوه‌ست به ئاماژه‌یه‌كی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوه‌رت به توركیا له‌چوارچێوه‌ی قسه‌كردنی له‌سه‌ر بڕیاری ژماره ٢٤٠١ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی تایبه‌ت به دۆخی مرۆیی له سووریا، دایه‌وه.
ئاكسۆی له وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌دا روونكردنه‌وه‌یه‌كی داوه و تێیدا هاتووه:
"باری سه‌رنجی بڕیاری ژماره ٢٤٠١ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بریتییه له راگرتنی هێرشه‌كانی رژێم كه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا به‌هۆیانه‌وه سه‌دان هاووڵاتیی سڤیل كوژران و ناوه‌نده سڤیله‌كانی وه‌ك نه‌خۆشخانه و خوێندنگه خاپووركران، هه‌روه‌ها بریتییه له ده‌سته‌به‌ركردنی گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی به‌و مرۆڤانه‌ی كه رژێم گه‌مارۆی داون و به برسییان رادەگرێ. بڕیاره‌كه داوا ده‌كات له‌و ناوچانه‌ی كه دۆخی مرۆیی روو له خراپییه و له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، ده‌رفه‌ت به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی و پێداویستیی پزیشكیی به‌په‌له، فه‌راهه‌م بكرێت و ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی بێ دواكه‌وتنی پێكدادانه‌كان و لانیكه‌م بۆ ماوه‌ی ٣٠ رۆژ ئاگربه‌ستی مرۆیی رابگه‌یه‌نرێت. له‌نێو ئه‌و ناوچانه‌ی كه له بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه‌یان بۆ كراوه و دۆخی مرۆیی تێیاندا بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانیی، عەفرین بوونی نییه. چونكه ئه‌وه‌ی كه له عه‌فرین هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه پێكدادانێك نییه كه جیاكاریی نێوان هاووڵاتیی سڤیل و تیرۆریستیی تێدا نه‌كرێت. به‌ره‌نگارییه‌كه له‌پێناو یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و دژی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییانهیە کە ئاسایشی نیشتمانیی توركیا ده‌كه‌نه ئامانج".
ئاكسۆی جه‌ختیكرده‌وه توركیا لایه‌نێكی پێكدادانه‌كانی سووریا نییه و ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون، مافی به‌رگری لهخۆكردنی شه‌رعییه له‌چوارچێوه‌ی ماده‌ی 51ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا.
ئاكسۆی گوتیشی:"له‌به‌رئه‌وه گوته‌كانی گوته‌بێژی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ده‌بێت بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن توركیاوه باش بخوێنرێته‌وه، هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و له ئه‌سڵی بڕیاره‌كه تێنه‌گه‌یشتوون، یان ئه‌وه نیشانده‌دات كه ده‌یانه‌وێت ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه تێكبده‌ن".
ئاكسۆی گوتیشی، "پێوسته له‌وه دووربكه‌ونه‌وه كه ئه‌م ئاگربه‌سته له نیازێكی پاك بۆ پاراستنی گیانی خه‌ڵكی سڤیله‌وه بۆ پاراستنی تیرۆریستان به‌لاڕێداببرێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئامۆژگاریی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین له‌بری روونكردنهوهكانیان بۆ به‌رگریكردن له تیرۆریستان، تواناكانیان له‌سه‌ر راگرتنی هێرشی سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل چڕبكه‌نه‌وه. توركیا وه‌ك پێشتریش كردوویه‌تی، به‌رده‌وامده‌بێت له ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی بۆ ساڕێژكردنی زامی گه‌لی سووریا".