هەولێر
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 17ى شوباتى 2014 سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانى به سه‌رۆكایه‌تیى شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نه‌وت و بودجه گه‌یشته به‌غدا و له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانى عیراق نوورى مالیكیەوە پێشوازى لێ كرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی رەسمیی حکومەتی هەرێم، له دیدارێكدا ڕه‌وشى عیراق و پێشهاته ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كانى پارێزگاى ئه‌نبار و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه‌ى عیراق و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى ڕوویان له عیراق كردووه، گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا و مالیكى پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانى سوپاى عیراق و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هۆزه‌كانى ناوچه ئاڵۆزه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستان پێشكه‌ش كرد.
دواى نیوه‌ڕۆش هه‌ردوو شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى و حكومه‌تى عیراقى فیدراڵ به سه‌رۆكایه‌تیى حسێن شه‌هرستانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى وزه، له "كه‌شێكى كراوه و ڕاشكاوانه"دا ده‌ستیان به گفتوگۆكان كرد.
بەگوێرەی هەواڵەکە لە کۆبوونەوەکەدا چه‌ندین دید و بۆچوون و پێشنیارى جیا له نێوان هه‌ردوولادا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى دۆسیه‌ى نه‌وت و بودجه خرانه به‌ر باس و شاندى حكوومه‌تى فیدراڵ به تایبەت شه‌هرستانى "هه‌ڵوێستێكى ئه‌رێنى" له گفتوگۆكاندا نیشان داوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و پرۆپۆزهڵانهى ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى ڕابردوو له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تدا ئاڵوگۆڕ كرابوون، گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌لیان له‌سه‌ر كرا و هه‌ردوولا چه‌ندین دید و پێشنیارى تازه‌یان پێشكه‌ش به یه‌كتر كرد و بڕیار درا دواى ئه‌وه‌ى شاندى حكوومه‌تى عیراق ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه بباته‌وه لاى مالیكى و هه‌ردوو شانده‌كه لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ن، له داهاتووویهكى نزیكدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ى له‌باره‌وه ئه‌نجام بدەن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه چاره‌سه‌رێكى گونجاو كه جێى ڕه‌زامه‌ندیى هه‌مووان و له به‌رژەوه‌ندیى گشتیى ته‌واوى عیراقدا بێ.