ئەندامێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ئاشکرایکرد: ئەمڕۆ سێ شەممە، شاندێکی باڵای کۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆ دەبنەوە.
شاندی کۆمەڵی ئیسلامی بریتین لە عەلی باپیر لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەکانی باڵای ئەو حزبە.
شوان رابەر، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "تەوەری سەرەکی دیداری نێوان شاندی کۆمەڵی ئیسلامی و بارزانی وەکو سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، تایبەت دەبێ بە پرسی پێکھێنانی کابینەی ھەشتەم و چاوەڕوان دەکرێ باس لەکێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغداش بکرێ."
دیداری بارزانی و شاندی کۆمەڵی ئیسلامی، بە دەست پێشخەریی بارزانی ئەنجام دەدرێ.
رۆژی پێنج شەممەی رابردوو، بارزانی بە جیا لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و مەکتەبی سیاسیی ی.ن.ک و پ.د.ک کۆبووەوە.