وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەفکان ئاڵا، لە چوارچێوەی سەردانی بۆ شاری وان، لەگەڵ کاسبکارانی ئەو شارە کۆبووەوە.
ئاڵا لەو شارە گوتارێکی پێشکەش کرد. مژاری سەرەکی قسەکانی لەسەر چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا بوو. هەروەها جەختی لەسەر هەوڵەکانی حکومەت کردەوە بۆ چارەسەری ئەو پرسە و گوتی: "بۆ سەرکەوتنی قۆناغی ئاشتی و چارەسەری یەگجارەکی پرسی کورد، پێویستە ھەموو پێکەوە ھەوڵ بدەین. پشت بەخوا دەتوانین لە قۆناغی چارەسەری دا، بگەینە ئەنجامێکی باش و جێی رەزامەندیی ھەمووان."
وەزیری ناوخۆی تورکیا بۆ بەشداربووانی کۆبوونەوەکەی مژدەی ئەوەی پێدان کە برایەتی و پێکەوە ژیانێکی نوێ بنیات دەنێن و تورکیایەکی نوێ دادەمەزرێًننەوە.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.