Salih Bilici,Hemın Othman Mohammed
05 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەبارەت بەو بانگەشانەی باس لە خواستی ئەمریکا دەکەن بۆ ئەوەی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل بناسێنێت، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "بەڕێز ترەمپ، قودس ھێڵی سووری موسڵمانانە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "وەک سەرۆکی ئەم خولەی رێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی، تا کۆتایی چاودێریی ئەم بابەتە دەکەین. ئەگەر بێت و ھەنگاوێکی لەم جۆرە بھاوێژرێت، ئەوا لەماوەی ٥ بۆ ١٠ رۆژدا لووتکەی رێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامیی لە ئیستانبوڵ ئەنجامدەدەین. ئەوەی کە ماوەتەوە، ئەوەیە ئەمە دەکرێت تا پچڕاندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیلدا بڕوات''.
سەرکۆماری تورکیا،گوتی: "تورکیا پلانی دژ بە ئەمریکا نییە. بەڵام ئیدی باش دەزانین کە ئەمریکا پلانێکی دژ بە ئێمە ھەیە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئێمە ئەمڕۆش نەبێت سبەی، بەڵام لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا، باڵەکانی رێکخراوی تیرۆریستی لە سووریا لەناودەبەین. تا ئەمڕۆ زۆر بە ھەستیاری لە پێناو زیان نەگەیاندن بە ئەندامانی ئەو ھێزانەی بە دۆستمان زانیون ھەڵسوکەوتمان کردووە. بەردەوامبوون لەسەر ئەمە، تەنھا بەوە دەبێت رێز لە ھەستیارییەکانی ئێمە بگیرێت. بێگومان بەدەستبەستراوی تەماشای ھەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتی تیرۆری ئەوانە ناکەین کە دەیانەوێت بەبیانووی پێشێلکردنی سزاکان لە ئەمریکا ئێمە لەداربدەن".