Eshat Fırat,Mohammed Baqi Hussein
08 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2017
قودس - AA
به‌رپرسانی ئیسرائیل رایانگه‌یاند، دوای بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ بە ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل، له‌به‌رنامه‌یاندایه حه‌وت هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی نوێ بۆ یه‌هوودییەکانی قودس بنیاتبنێن.
رۆژنامه‌ی "Maariv" كه له ئیسرائیل ده‌رده‌چێت رایگه‌یاندووه، دوای روونكردنه‌وه‌كه‌ی تره‌مپ، وه‌زاره‌تی نیشته‌جێبوونی ئیسرائیل له‌پلانیدایه، 14 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی نوێی جووله‌كه‌نشین له قودس بنیات‌بنێت كه حه‌وت هه‌زاریان ده‌كه‌ونه قودسی رۆژهه‌ڵات.
له كه‌رتی شه‌ریعه‌ی رۆژئاوا كه له ساڵی 1967ه‌وه له‌ژێر داگیركاریی ئیرسائیلدایه 131، له قودسی رۆژهه‌ڵات 10، له به‌رزاییه‌كانی كه‌رتی شه‌ریعه‌ی رۆژئاواشدا 116 نشینگه‌ی جووله‌كه نشینی تێدایه.
له كه‌رتی شه‌ریعه‌ی رۆژئاوا نزیكه‌ی 500 هەزار و له قودسی رۆژهه‌ڵات 220 هه‌زار جووله‌كه نیشته‌جێن و ئیسرائیل ده‌یه‌وێت له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ژماره‌ی دانیشتوانی جووله‌كه‌ی كه‌رتی شه‌ریعه‌ی رۆژئاوا بگه‌یه‌نێته ملیۆنێك.