Eshat Fırat,Turgut Alp Boyraz,Mohammed Baqi Hussein
08 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2017
قودس - AA
دوای نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی ئه‌قسا، فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به خۆپیشاندانێك ناساندنی قودسیان به پایته‌ختی ئیسرائیل له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپه‌وه ئیدانە کرد.
خۆپیشانده‌ران به هوتافكێشان به‌نێو قودسدا ده‌ستیان بە ناڕه‌زایەتی ده‌ربڕین كرد و به‌ده‌ستێوه‌ردانی پۆلیسی ئیسرائیل، پێكدادان و پێكههڵپڕژان روویدا.
له‌چه‌ندین شه‌قام و كۆڵانی قودسدا پێكههڵپڕژانی خۆپیشانده‌ران و پۆلیسی ئیسرائیل به‌رده‌وامه.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی مانگی سووری فه‌ڵه‌ستینی، له ده‌روازه‌ی شامی قودسی كۆندا فه‌ڵه‌ستینییه‌ك له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسرائیله‌وه برینداركراوه.
خۆپیشانده‌ران به گوتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی، "گه‌لێك فه‌رمانده‌كه‌ی محمد بێت سه‌ردانانه‌وێنێت"،"تره‌مپی ترسنۆك" و "قودس هی عه‌ره‌به‌كانه"، له ده‌روازه‌ی شام به‌رده‌وامن له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین.
پۆلیسی ئیسرائیل له شاره‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه و گرژییه‌كان به‌رده‌وامن.