Mazın Asad
08 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2017
رامەڵڵا - AA
رێکخراوی رزگاریخوازی فەڵەستین رایگەیاند تاوەکو ئەمریکا لە بڕیاری قودس پاشگەز دەبێتەوە، دانوستانەکانی ئاشتی فەڵەستین-ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریکا ھەڵدەپەسەرێنن.
سکرتێری گشتی رێکخراوی رزگاریخوازی فەڵەستین، سایب عورەیقات لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی رایگەیاند: "گفتوگۆی ھەر فەڵەستینییەک لە قۆناغی ئاشتی لەگەڵ لایەنی ئەمریکا، بە واتای ناسینی بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دێت لەبارەی قودسەوە. بۆیە ئەمریکا تاکو لە بڕیاری قودس پاشگەز نەبێتەوە، ھیچ کۆبوونەوەیەک لەبارەی قۆناغی ئاشتی ئەنجام نادرێت".
سایب عورەیقات پێشتریش لە لێدوانێکیدا لەوبارەیەوە رایگەیاند: "ئەمریکا بەم بڕیارە کۆتایی بە رۆڵی خۆی لە کۆبوونەوەکانی ئاشتی ھێنا".
رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە گوتارێکیدا، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ قودسی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند و ھەروەھا بڕیاریدا باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەلئەبیبەوە بگوازێتەوە بۆ قودس.