یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی دێرازۆردایه
هیچ یه‌ك له‌و پاساوانه‌ی هاوپه‌یمانی هێناونیه‌ته‌وه ره‌وایه‌تی نادات به‌وه‌ی له گۆڕه‌پانه‌كه روویداوه
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه دوای ئه‌وه‌ی كه دوایین ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی له دێرازۆر كۆنترۆڵكرد كه ژماره‌یه‌كی كه‌م تیرۆریستی لێبوون، هه‌وڵی رێگرییكردن له بڵابوونه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی ده‌دات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له سه‌رچاوه لۆكاڵییه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتوون، یه‌په‌گه/په‌كه‌كه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی له باغۆز كه رۆژی ١٩ی ئادار به ته‌واوه‌تی داگیریكرد، قه‌ده‌غه‌ی خستووه‌ته سه‌ر چوونه ژووره‌وه‌ی رۆژنامه‌وانان بۆ ناو ناحیه‌كه.
یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له‌ده‌روازه‌كانی ناحیه‌كه‌دا ته‌نانه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر مۆبایلی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌شدا ده‌گرێت.
هاوكات ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه به‌مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری كۆمه‌ڵكوژییه‌كه، ته‌رمه‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه و ده‌یبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی ناحیه‌كه.
سه‌رچاوه‌كان تیشكیان خستووه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه رێكخراوه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی ئه‌و سڤیلانه‌ی كوشتوونی و سه‌روه‌ت و سامانی كه زیندوون گرتووه و، تاڵانی كردوون.
هاوپه‌یمانی نیشتمانی هێزه شۆڕشگێڕ و ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا له راگه‌یاندراوێكدا سه‌رنجی خستووه‌ته‌سه‌ر دۆخی نیگه‌رانیئامێزی باغۆز.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه "به‌تایبه‌ت دۆخی ژنان و منداڵان جێگای مه‌ترسییه. بانگه‌وازی ئه‌وه ده‌كه‌ین پارێزگاری، هاوكاری ته‌ندروستی و مرۆیی بۆ ژنان و مناڵان دابین بكرێت" و، ئیدانه‌ی ئه‌وه كراوه كه یه‌په‌گه/په‌كه‌كه بێ ئه‌وه‌ی هیچ جیاكارییه‌ك ئه‌نجامبدات، ژنان و مناڵانی به ئامانج گرتووه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: "هیچ یه‌ك له‌و پاساوانه‌ی هاوپه‌یمانی هێناونیه‌ته‌وه ره‌وایه‌تی نادات به‌وه‌ی له گۆڕه‌پانه‌كه روویداوه".
یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به پشتیوانی ئه‌مریكا له تشیرنی یه‌كه‌می ٢٠١٧ رۆژهه‌ڵاتی دێرازۆری داگیركرد. رێكخراوه‌كه به پشتیوانی ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی جێگربوون له هه‌موو ناوچه‌كانی دێرازۆر كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركرابوون له ئه‌یلولی ٢٠١٨ه‌وه ده‌ستی كرد به ئه‌نجامدانی هێرش. له ١٩ی ئاداره‌وه یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌ستی گرت به سه‌ر دوا ناوچه‌ی داگیركراو له‌لایه‌ن داعش له دێرازۆر.
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له راپۆرتی پێرێیدا رایگه‌یاندبوو له ئاكامی هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژبە داعش به‌ڕابەرایەتی ئه‌مریكا له ئه‌یلوولی ٢٠١٤ه‌وه تاكو ئێستا، سێ هه‌زار و ٣٥ مەدەنی له ره‌ققه و دێرازۆر كوژراون كه ٩٢٤یان منداڵ و ٦٥٦یان ژنن. هه‌روه‌ها له‌و دوو پارێزگایه‌ی سووریا ٥٦٠ هەزار هاووڵاتیی سڤیل له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره و دەربەدەربوون.
ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی پێرێ دوای داگیركردنی دوا ناوچه‌ی ژێرده‌ستی داعش له‌لایه‌ن یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به پشتیوانی ئه‌مریكا، بڵاوبوونه‌وه بوونه دیمه‌نێكی تۆقێنه‌ر. ده‌یان سڤیل كه ژن و منداڵیان له‌نێودابوون ده‌بیندرا له نێو ته‌رمی سه‌دان سڤیلدا ناچارانه مابوونه‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن