Zana Natık Kerem
05 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2017
دێرازۆر ــ AA
ئاژانسی هەواڵیی سانا سەربە رژێمی سووریا بڵاوی كردەوە كە هێزەكانی رژێم، گەمارۆكەی سەر پارێزگای دێرازۆر رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە شكاندووە كە ماوەی سێ ساڵ بوو داعش بەسەریدا سەپاندبووی.
ئاژانسەكە بڵاوی کردووەتەوە كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، هێزەكانی سوپا گەیشتنە لای فەوجی ١٣٧ لە رۆژئاوای شاری دێرازۆر و توانیویانە ئەو گەمارۆیە بشكێنن كە ماوەی سێ ساڵە داعش بەسەر شارەكەدا سەپاندوویەتی.
فەوجی ١٣٧ سەربە هێزەكانی رژێمی سووریا لە لایەن داعشەوە گەمارۆدراوبوو لەوكاتەی داعش گەمارۆی بەسەر دێرازۆر سەپاندبوو.