Nazlı Yüzbaşıoğlu,Mohammed Baqi Hussein
05 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سبه‌ی چوارشەممە، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌مپی موسوڵمانانی ئاراكان، سه‌ردانی به‌نگلادیش ده‌كات.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، سبه‌ی چوارشەممە چاوش‌ئۆغڵو دوای به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵیی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئازه‌ربایجان و جۆرجیا له باكوی پایته‌ختی ئازه‌ربایجانه‌وه سه‌ردانی به‌نگلادیش ده‌كات.
بڕیاره چاوش‌ئۆغڵو له سه‌ردانه‌كه‌یدا رەوشی موسوڵمانانی ئاراكان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌نگلادیش تاوتوێ بكات و ئه‌و كه‌مپه به‌سه‌ربكاته‌وه كه موسوڵمانانی ئاراكانی تیادا ده‌مێننه‌وه.
چاوش‌ئۆغڵو له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیدا له‌باره‌ی قه‌یرانی مرۆیی میانمار، بابه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌نگلادیش، ئه‌بولحه‌سه‌ن مه‌حمود عه‌لی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مالیزیا، ئانیفا ئامان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیندۆنێزیا، رێتنۆ مه‌رسودی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، شێخ محه‌مه‌د بن عهبوڕهحمان ئالسانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محەمەد جه‌واد زه‌ریف و سكرتێری گشتیی پێشووتری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كۆفی ئه‌ناندا تاوتوێكردووه.