Tayfun Salcı,Hemın Othman Mohammed
06 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2017
له‌نده‌ن - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێریزا مای له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ باسی له كێشه‌ی كۆریای باكوور كرد.
به پێی راگه‌یه‌نراوێك كه له لایه‌ن نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی به‌ریتانیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه ئێواره‌ی دوێنێ مای و تره‌مپ په‌یوه‌ندیەکی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه.
له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا كه تاوتوێی دووایین تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كانی كۆریای باكوور كراوه، مای رایگه‌یاندووه كه رژێمی ئه‌و وڵاته ته‌نها نه‌بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌ی ناوچه‌یی، به‌ڵكو بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ ئاشتیی و ئاسایشی جیهانیی.
تێریزا مای به پێویستی زانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌یامێكی روون بداته كۆریای باكوور تا خۆی له كرده‌ی نابه‌رپرسیارانه و هاندان به‌دوور بگرێت، هاوكات به‌ڵێنیشیدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هاریكاری بكات بۆ جێبه‌جێكردنی فشاری ئابووریی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا كه سزاكانیش بگرێته‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێریزا مای ئاماژه‌ی به گرنگیی یه‌كده‌نگی و خێرا رێككه‌وتنی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی نوێ دژ به كۆریای باكوور و، گوتی: "له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا هاریكاری ده‌كه‌م بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی نوێ دژ به‌و وڵاته".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه تێریزا مای و دۆناڵد تره‌مپ گه‌یشتوونه‌ته یه‌ك بۆچوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته چین رۆڵێكی هه‌ستیاری هه‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كۆریای باكوور.