سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان لەگەڵ مایک پۆمپیۆ کۆبووەوە
-سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان، نەبیھـ بڕی بۆ مایک پۆمپیۆ: "حزبوڵڵا لەناو پەرلەمان و حکووتی لوبناندا، بوونی ھەیە".
Beyrut
بەیروت ــ AA
سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان، نەبیھـ بڕی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ بەرگری لە حزبوڵڵا کرد و رایگەیاند کە حزبوڵڵا لەناو پەرلەمان و حکووتی لوبناندا، بوونی ھەیە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەیروت لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان، نەبیھـ بڕی کۆبوویەوە.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لە لایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانی لوبنانەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەدراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، سزاکانی ئەمریکا بەسەر حزبوڵڵا و لێکەوتەکانی ئەو سزایانە تاوتوێکراوە.
ئەمریکا، حزبوڵڵا لوبنانی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووە و بۆ چەند جارێکیش سزای دارایی بەسەر ھەردوو باڵی سیاسی و سەربازیی حزبوڵڵادا سەپاندووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە کە ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، نەبیھـ بڕی رایگەیاندووە: " حزبوڵڵا لە کۆی ١٢٨ کورسی پەرلەمان خاوەن ١٤ کورسییە و لە کۆی ٣٠ی وەزیریش، سێ وەزیری لە حکوومەتی لوبناندا، ھەیە".
ئەمڕۆ ھەینی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ لەدوای سەردانەکانی بۆ ھەریەک لە کوێت و ئیسرائیل، گەیشتە لوبنان کە دوایین وێستگەی گەشتەکەیەتی بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.