پۆمپیۆ: "ره‌نگه خوا تره‌مپی بۆ رزگاركردنی جووله‌كه‌كان ره‌وانه كردبێت"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ ئاشكرایكرد باوه‌ڕی وایه كه ره‌نگه خودا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپی بۆ رزگاركردنی جووله‌كه‌كان ره‌وانه كردبێت.
Quds
قودس - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ ئاشكرایكرد باوه‌ڕی وایه كه ره‌نگه خودا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپی بۆ رزگاركردنی جووله‌كه‌كان ره‌وانه كردبێت.
مایك پۆمپیۆ له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئیسرائیل، له چاوپێكه‌وتنێكدا كه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی بی ئێن كه ناوه‌نده‌كه‌ی له ئه‌مریكایه، ئه‌نجامیداوه، روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتۆن و ئیسرائیل داوه.
له وه‌ڵامی پرسیاری پێشكه‌شكاره‌كه‌دا كه پرسی "ئایا رێگه‌ی تێده‌چێت سه‌رۆك تره‌مپ بۆئه‌وه نێردرابێت هاوشێوه‌ی شاژنه ئێسته‌ر جووله‌كه‌كان له هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران رزگاربكات؟" پۆمپیۆ رایگه‌یاند: "وه‌ك مه‌سیحییه‌ك به‌دڵنیاییه‌وه باوه‌ڕم وایه كه ئه‌مه رێگه‌ی تێده‌چێت".
- شاژنه ئێسته‌ر كێیه؟
باس له‌وه ده‌كرێت نزیكه‌ی دوو هه‌زار و ٥٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، شاژنه ئێسته‌ری به‌ره‌گه‌ز جووله‌كه، وه‌ك كچێكی گه‌نج بۆ شانشینی پێرس راده‌گوێزرێت.
شاژنه ئێسته‌ر له‌گه‌ڵ پاشای ئه‌وده‌مه‌ی شانشینی پێرس، ئاخاشڤه‌رۆشدا هاوسه‌رگیریی ده‌كات و جووله‌كه‌بوونی خۆی ده‌شارێته‌وه.
وه‌زیرێكی ئاخاشڤه‌رۆش، هامان پاشا به‌وه قایل ده‌كات كه سه‌رجه‌م جووله‌كه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بكوژێت به‌ڵام شاژنه ئێسته‌ر سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له‌وه‌ی پاشا له بڕیاره‌كه په‌شیمان بكاته‌وه و سه‌رجه‌م جووله‌كه‌كان رزگارده‌كات له مردن، باس له‌وه‌شده‌كرێت كه هامان له سێداره دراوه.