Bayram Altuğ,Muhammet Ali Kemal
22 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2019
جنێڤ - AA
كۆنسه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و پرۆژه بڕیاره‌ی په‌سه‌ندكرد كه بوونی كۆمیسیاریی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (OHCHR) له خاكی داگیركراوی فه‌ڵه‌ستین به‌هێزده‌كات و سه‌ركۆنه‌ی ئیسرائیل ده‌كات.
له‌دوایین رۆژی ٤٠ه‌مین دانیشتنی كۆنسهیهكه كه له ئۆفیسی جنێڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان درێژه‌ی هه‌یه، ئه‌و پرۆژه بڕیاره تاوتوێكرا كه هه‌ریه‌ك له به‌حرێن، بۆلیڤیا، كوبا، پاكستان، سه‌نیگال، ڤێنیزوێلا، زیمبابۆی و فه‌ڵه‌ستین پێشكه‌شیان كردبوو، تاوتوێكرا.
له‌دوای گوتاره‌كان سه‌باره‌ت به پرۆژه بڕیاره‌كه، له كۆنسهیهكهدا كه خاوه‌نی ٤٧ ئه‌ندامه، ده‌نگدان ئه‌نجامدرا.
پرۆژه بڕیاره‌كه‌ی دژی ئیسرائیل به ١٥ ده‌نگی سپی، ٨ نه‌خێر و ٢٣ به‌ڵێ، په‌سه‌ندكرا.
هه‌ریه‌ك له نه‌مسا، ئوستڕالیا، به‌ڕازیل، بولگاریا، چیك، فیجی، هه‌نگاریا و ئۆكراینا له دژی پرۆژه بڕیاره‌كه ده‌نگیان دا.