Andaç Hongur,Ramal Abdullah Mahmood
22 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2019
ئیستانبوڵ - AA
كۆبوونه‌وه‌ی كراوه و له‌ناكاوی كۆمیته‌ی جێبه‌جێكاریی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستیی بۆ سه‌ر دوومزگهوت له نیوزلاندا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رق و كینه له دژی موسڵمانان، له هۆتێلی گراند تارابیا له ئیستانبوڵ ئه‌نجامدرا.
لیژنه‌ی جێبه‌جێكاری رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی ئیدانه‌ی هێرشه تیرۆریستیه ئیسلامفۆبیا قێزه‌ون و تۆقێنه‌ره‌كه‌ی نیوزلاندای كرد كه هاووڵاتیانی بێتاوانی كرده ئامانج.
سكرتێری گشتیی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی، ئوسهیمین-یش رایگه‌یاند: "ده‌مانه‌وێت ١٥ی ئادار ببێته رۆژی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی دژی ئیسلامفۆبیا".