Andaç Hongur,Muhammet Ali Kemal
22 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2019
ئیستانبوڵ- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "كاتێك كه ته‌ماشای شوێنپێیه‌كانی تیرۆری نه‌ژادپه‌رستی هه‌ڵكشاو به‌ره‌و دواوه ده‌كه‌ین، بهپرسیارێتیی گوتاری دوژمنایه‌تییكردنی ئیسلام، دوژمنایه‌تییكردنی بیانییه‌كان، دوژمنایه‌تییكردنی كۆچبه‌ران و ئه‌و سیاسییانه‌ی كه بڵاویان ده‌كه‌نه‌وه و ته‌نانه‌ت میدیاش ده‌بینین".
كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی كۆمیته‌ی جێبه‌جێكاریی كراوه له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی سه‌باره‌ت به هێرشی تیرۆریستیی سه‌ر دوومزگهوت له نیوزیله‌ندا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رق و كینه‌ی دژی موسڵمانان، ده‌ستیپێكرد.
له‌گوتاری كردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "ئیشه‌ڵڵا كاردانه‌وه‌مان له‌به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌م گوتاره رقئامێزانه و هه‌موو ئه‌و توندوتیژیی و تیرۆره‌ی ئه‌مه ئاسایی ده‌كاته‌وه، له‌رێگه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كان و هه‌نگاوی كرده‌ییه‌وه، نیشانده‌ده‌ین".
دواتر گوتی: "كاتێك كه ته‌ماشای شوێنپێیه‌كانی تیرۆری نه‌ژادپه‌رستی هه‌ڵكشاو به‌ره‌و دواوه ده‌كه‌ین، بهپرسیارێتیی گوتاری دوژمنایه‌تییكردنی ئیسلام، دوژمنایه‌تییكردنی بیانییه‌كان، دوژمنایه‌تییكردنی كۆچبه‌ران و ئه‌و سیاسییانه‌ی كه بڵاویان ده‌كه‌نه‌وه و ته‌نانه‌ت میدیاش ده‌بینین".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ناكرێت هیچ ئایین و باوه‌ڕێك به توندوتیژ و تیرۆر بناسێندرێت. ئاشتی له ناوی ئاینی ئێمه‌دا ئیسلام دا هه‌یه و له چه‌قی ئایینهكهماندایه".
چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی: "گرنگه هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین بۆ به‌رده‌وامیدان به پلاتفۆرمه فره لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی دووچاری موسڵمانان ده‌بنه‌وه. ده‌بێت ئه‌و جۆره هێرشانه له‌لایه‌ن میكانیزمێكی پێكهاته‌ی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی له نزیكه‌وه چاودێری بكرێت، ده‌بێت ئه‌و جۆره هێرشانه یاداشت بكرێن و پێداگیرانه بخرێنه روو به ئاماده‌یی جیهانی خۆرئاوا و رای گشتی".
پاسان سكرتێری گشتیی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی، یوسف بن ئه‌حمه‌د عوسێمین گوتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: "پێویسته ئه‌وه به هه‌موو سه‌ركرده‌كان بڵێین؛ ئه‌م تیرۆره زمان، ئایین و نه‌ژادی نییه، تیرۆر هه‌میشه وه‌ك تیرۆر درێژه‌ی هه‌بووه. ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه زمانمان نه‌رم نه‌كه‌ینه‌وه و رێگریی له گوتاری رقئامێز له‌به‌رامبه‌ر موسڵمانه‌كان نه‌كه‌ین، ئه‌م جۆره هێرشانه درێژه‌یان ده‌بێت".
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی نیوزیلهندایش رایگه‌یاند: "ئه‌م هێرشه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌كرێت وه‌ك خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بۆ ئێمه هه‌ژماربكرێت. ئه‌م هێرشه‌ی كه كراوه‌ته سه‌ر موسڵمانان، دڕندانه‌ترین بوو له جۆره‌كه‌ی خۆی. ئه‌م هێرشه‌ی كه له نیوزیله‌ند ئه‌نجامدراوه، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت ببێته هۆی كه‌مكردنه‌وه یان كۆتاییهێنان به‌و هه‌نگاوانه‌ی ئێمه له نیوزیله‌ند ده‌یهاوێژین".
دواتر گوتارێك له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نیوزیله‌ند، وینستن پیتهرزهوه پێشكه‌شكرا.
وینستن پیته‌رز له گوتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند: "ئێمه وڵاتێكین كه گرنگییه‌كی زۆر به ئازادیی بیروباوه‌ڕیی ئایینی ده‌ده‌ین. ئه‌و هێرشه‌ی كه كراوه‌ته سه‌ر موسڵمانان، هێرشێكه بۆ سه‌ر هه‌موومان".
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی تاكه خاڵ كه لێی نهكۆڵرابێتهوه و ته‌ماشا نه‌كرابێت، گه‌وره‌ترین لێكۆڵینه‌وه له مێژووی نیوزیله‌ند ده‌ستیپێكردووه. به‌ڵام لاده‌ریی هێرشه‌كه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌نجامیداوه، ناتوانرێت به هیچ سزایه‌ك هاوسه‌نگ بكرێته‌وه".
ئاشكراشیكرد تیرۆریسته‌كه ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی ماویه‌تی به ته‌نها له ژوورێكی تاكه‌كه‌سیدا به‌ڕێی ده‌كات.