Recep Şakar,Ramal Abdullah Mahmood
22 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2019
مێلبۆرن – AA
له یه‌كه‌مین رۆژی هه‌ینی دوای ئه‌و هێرشه تیرۆریستانه‌ی كرانه سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی ئه‌لنور و لینود له ناوچه‌ی هاگلی پارك-ی شاری كرایستچه‌رچ له دوورگه‌ی باشوور كه له ئاكامدا ٥٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٥٠ی دیكه‌یش برینداربوون، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی مسوڵمانانی نیوزله‌ندا بانگی هه‌ینی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ته‌له‌ڤزیۆنی نیوزله‌ندا (TVNZ) و رادیۆی نیوزله‌ندا (RNZ) رووماڵ كرا.
به‌هۆی هێرشه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو له سه‌رتاسه‌ری شاره‌كانی نیوزله‌ندا یادی قوربانیانی هێرشه‌كه كرایه‌وه.
به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی موسڵمانانی نیوزله‌ندا بانگی هه‌ینی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ته‌له‌ڤزیۆنی نیوزله‌ندا (TVNZ) و رادیۆی نیوزله‌ندا (RNZ) رووماڵ كرا. دواتریش به‌مه‌به‌ستی رێزگرتن له گیانی قوربانیان نوێژخوێنان دوو خولهك وه‌ستان.
سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزله‌ندا، جاسیندا ئاردێرن كه دوای هێرشه تیرۆریستییه‌كان به لێدوانه‌كانی و تێڕوانینه ئه‌رێنییه‌كانی جێی خۆی له دڵی موسڵماناندا كردۆته‌وه و رێوشوێنی پێویستی گرتۆته به‌ر به‌شداری له نوێژی هه‌ینیدا كرد له مزگه‌وتی هاگلی پارك-ی شاری كرایستچه‌رچ.