Tuğçenur Yılmaz,Muhammet Ali Kemal
16 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
تیرۆریست برێنتن هاریسن تاره‌نت، كه یه‌كێكه له‌و تیرۆریستانه‌ی هێرشی كرده سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه‌ی شاری كرایستچه‌رچ-ی نیوزله‌ندا، له ساڵی ٢٠١٦دا له دوو به‌رواری جیاوازدا هاتووه توركیا.
به‌پێی هه‌واڵێكی TRT World، تیرۆریستی ئوستڕالی برێنتن هاریسن تاره‌نت، كه یه‌كێكه له‌و تیرۆریستانه‌ی رۆژی هه‌ینی هێرشی كرده سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه‌ی شاری كرایستچه‌رچ-ی نیوزله‌ندا و په‌لاماره‌كان كوژرانی ٤٩ كه‌سی لێكهوتهوه، به‌ر له هه‌وڵی كوده‌تا له‌لایه‌ن فه‌تۆوه له ١٥ی ته‌مووزی ٢٠١٦دا و له نێوان رۆژانی ١٧-٢٠ی ئادار له توركیا بووه و له‌دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ش له ١٣ی ئه‌یلوولدا دووباره سه‌ردانی توركیای كردووه‌ته‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی توركیا له ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی برێنتن هاریسن تاره‌نت كه ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیی یان تیرۆركردن بووبێت كه له‌سه‌ردانی دووه‌میدا ٤٣ رۆژ له توركیا ماوه‌ته‌وه، ده‌كۆڵنه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی ئه‌ی بی سی نیوزی ئوستڕالی، تارهنتی تیرۆریست سه‌ردانی وڵاتانی ئه‌ورووپا، باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا و خۆرهه‌ڵاتی ئاسیای كردووه و له ساڵی ٢٠١٨شدا له پاكستان بووه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له هه‌واڵه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك وێنه بڵاوكراونه‌ته‌وه كه ده‌ریده‌خه‌ن تاره‌نت سه‌ردانی كۆریای باكووریشی كردووه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزله‌ندا، جاسیندا ئاردێرن، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا ئاشكرایكردبوو له‌دوای هێرشه تیرۆریستییه‌كان بۆ سه‌ر دوو مزگه‌وت له شاری كرایستچه‌رچ، سێ كه‌سیان ده‌ستگیركردووه كه یه‌كێكیان هاووڵاتییه‌كی ئوستڕالییه.
ئاردێرن جه‌ختی لهوهشكردبوویهوه كه هیچ یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان پێشینه‌ی ئه‌نجامدانی تاوانیان نییه و له نیوزله‌ندا یان وڵاتێكی دیكه كه‌سانی چاودێرییكراو نیین له‌لایه‌ن ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه.