Muhammet Ali Kemal
16 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه‌ی شاری كرایستچه‌رچ-ی نیوزله‌ندای ئیدانه‌كرد كه كوژرانی ٤٩ كه‌سیان لێكهوتهوه و بانگه‌وازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئیسلامۆفۆبیی كرد كه پێی وایه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی خۆرئاواوه هانده‌درێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، حه‌سه‌ن روحانی په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ر موسڵمانانی له نیوزله‌ندا به "وه‌حشیگه‌رانه و ناخهه‌ژێن" ناوبردووه.
روحانی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی كردووه و بانگه‌وازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئیسلامۆفۆبیی كردووه، هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: "ئه‌م تاوانه وه‌حشیگه‌رانه‌یه كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سانی بێ تاوان و بێ دیفاع شه‌هیدبوون و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون كه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی په‌رستش كۆببوونه‌وه، نیشانه‌ی پێویستیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی ئیسلامۆفۆبییه كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له حكوومه‌ته‌كانی خۆرئاواوه هانده‌درێت".
سه‌ركۆماری ئێران هه‌روه‌ها بانگه‌وازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تیی تیرۆری كردووه و رایگه‌یاندووه "ئه‌م تاوانه ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه هێشتا تیرۆر یه‌كێكه له گرنگترین كێشه‌كانی جیهان و پێویسته له هه‌ر جێییه‌كی جیهان به‌ره‌نگارییه‌كی هاوبه‌ش دژی توندوتیژیی و توندڕه‌ویی ئه‌نجامبدرێت".
حه‌سه‌ن روحانی جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه ئێران به دواداچوون بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ده‌ستگیر و دادگایی بكرێن.