به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیس نیوزله‌ندا مایك بوش رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی هێرش بۆسه‌ر دوو مزگه‌وتی شاری كرایستچه‌رچ-ی دوورگه‌ی باشوور له‌كاتی نوێژی هه‌ینیدا گیانیان له‌ده‌ست داوه بۆ ٤٩ كه‌س به‌رزبوونه‌ته‌وه.
بوش رایگه‌یاند كه كه‌سێك به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه كه ته‌مه‌نی له ٢٠ ساڵیدایه سبه‌ینێ ده‌برێته به‌رده‌م دادوه‌ر.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی نیوزلەندا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له ئۆتۆمبێلێكدا دوو بۆمبی ده‌ستكردیان دۆزیه‌وه‌ته‌وه و یه‌كێك له بۆمبه‌كان پوچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه.
-------------------------------------------------------------------------------------------------
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "دوژمنایه‌تییكردنی ئیسلام كه ته‌ماشای هه‌ڵكشانی ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت هانده‌درێت، هێڵی ده‌ستدرێژیی تاكه‌كه‌سیی تێپه‌ڕاندووه و گه‌یشتووه‌ته ئاستی كۆمه‌ڵكوژی".
ئه‌ردۆغان به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه چه‌كداریانه‌ی كرد كه كرانه سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی ئه‌لنور و لینود له ناوچه‌ی هاگلی پاركی شاری كرایستچه‌رچ له دوورگه‌ی باشوور له نیوزله‌ندا و گوتی: "هێرش بۆسه‌ر ئه‌و موسڵمانانه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له نیوزله‌ندا كۆبوونه‌وه، به نه‌فره‌ته‌وه ئیدانه‌ی ده‌كه‌م".
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دیاره كه له‌مێژه پلان بۆ ئه‌و هێرشانه داندراوه بۆیه به كتوپڕی و بێپلان بۆدانان ئه‌نجام نه‌دراوه. گوتی: "دوژمنایه‌تییكردنی ئیسلام كه ته‌ماشای هه‌ڵكشانی ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت هانده‌درێت، هێڵی ده‌ستدرێژیی تاكه‌كه‌سیی تێپه‌ڕاندووه و گه‌یشتووه‌ته ئاستی كۆمه‌ڵكوژی".
ئه‌ردۆغان داوای له ته‌واو جیهان كرد به‌تایبه‌ت وڵاتانی رۆژئاوا كه به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌وته مه‌ترسیداره‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی به خێرایی رێوشوێنی پێویست بگرنه به‌ر.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌وه روون و ئاشكرایه ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی بكوژه‌كه ده‌كات و وڵاته‌كه‌مان و خودی خۆیشمی كردووه‌ته ئامانج، هاوشێوه‌ی شێرپه‌نجه به‌خێرایی ده‌ستیكردووه به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كۆمه‌ڵگه‌كانی خۆرئاوا".
------------------------------------------------------------------------------------------------
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئاشكرایكرد سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه كه له هێرشه تیرۆریستییه‌كان بۆ سه‌ر دوو مزگه‌وت له نیوزله‌ندا گیانیاندا له‌ده‌ستداوه ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند: "هێرش بۆ سه‌ر په‌رستگاكان وه‌ك ئه‌وه‌یه هێرش كرابێته سه‌ر هه‌موومان".
له راگه‌یه‌نراوێكدا له‌وباره‌یه‌وه، نوێنه‌ری باڵای سیاسه‌تی ئاسایش و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، فێدێریكا مۆگێرینی، رایگه‌یاند: "سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه كه له هێرشه تیرۆریستییه‌كان بۆ سه‌ر دوو مزگه‌وت له نیوزله‌ندا گیانیاندا له‌ده‌ستداوه ده‌كه‌ین. هێرش بۆ سه‌ر په‌رستگاكان وه‌ك ئه‌وه‌یه هێرش كرابێته سه‌ر هه‌موومان".
هاوكات سه‌رۆكی كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، دۆناڵد تۆسك له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: "هێرشه ناپاكانهكهی كرایستچه‌رچ هه‌رگیز زیان به هه‌ڵوێستی میانڕه‌وانه و له‌خۆبورده‌یی نیوزله‌ندا ناگه‌یه‌نێت".
لای خۆیشییه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، ئه‌نتۆنیۆ تایانی، له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: "له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه هێرشه تیرۆریستییه‌كانی نیوزله‌نداوه دێن، مرۆڤ زمانی گۆ ناكات. نه‌ژادپه‌رستیی، رق و كینه و شێتیی، ئه‌و بێتاوانانه‌ی كرده ئامانج كه له مزگه‌وتدا په‌رستشیان ده‌كرد".
------------------------------------------------------------------------------------------------
مۆریسۆن دوای بڵاوی كردنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراوێك له تویته‌ر، راسته‌وخۆ چووه به‌رده‌م كامێرا‌كان و له‌باره‌ی هێرشی سه‌ر دوو مزگه‌وت لێدوانی دا و به‌توندی ئیدانه‌ی كرده‌وه‌كه‌ی كرد.
مۆریسۆن رایگه‌یاند یه‌كێك له چوار تیرۆریسته ده‌ستگیر كراوه‌كه هاووڵاتی ئوستڕالین و گوتی، ''ئێمه به‌دڵنیاییه‌وه ئیدانه‌ی هێرشێكانی ئه‌و تیرۆریسته راستڕه‌وه په‌ڕگیرانه ده‌كه‌ین كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجامیان دا. نیوزلهنداو ئوستوڕاڵیا ته‌نیا هاوپه‌یمان و هاوبه‌ش نین، ئێمه خێزانێكین و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئامۆزاكانمان له نیوزله‌ندا له پرسه‌داین، له شۆكداین، سه‌رمان سووڕماوه و توڕه‌ین. لێره‌وه نزاكانمان ده‌نێرین بۆ موسڵمانان له ئوستڕالیاو نیوزله‌ندا.
دوای هێرشی چه‌كداری بۆسه‌ر دوو مزگه‌وت له شاری كرایستچه‌رچ-ی نیوزله‌ندا، ئۆپه‌راسیۆنێك ده‌ستی پێكرد و له ژێر هه‌ندێك له ئۆتۆمبێله‌كانی ناوچه‌كه‌دا بۆمبی ده‌ستكرد كه جێگیر كرابوون دۆزرانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كانی كه‌ناڵی نیوزله‌ندا بۆمبه‌كان پوچەڵکراونەتەوە.
---------------------------------------------------------------------------------
---------------------------------------
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی كرد كه له شاری كرایستچه‌رچ-ی نیوزله‌ندا كرایه سه‌ر دوو مزگه‌وت و بووه هۆی كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌س.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه به دڵته‌نگییه‌كی قووڵه‌وه هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سمان له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سه‌ر دوو مزگه‌وتی شاری كرایستچه‌رچ-ی نیوزله‌ندا پێگه‌یشت.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: "به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه خوێنڕێژانهیه ده‌كه‌ین" و سه‌ره‌خۆشیی له كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه و دانیشتوانی نیوزله‌ندا كراوه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندووه: "باوه‌ڕمان وایه حكوومه‌تی نیوزله‌ندا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كاریگه‌ر له‌و هێرشانه‌ی كه روونه به‌هۆی هاندانی ئیسلامۆفۆبییهوه ئه‌نجامدراون، به‌ڕێوه‌ده‌بات و هه‌رچی زووه ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كان ده‌باته به‌رده‌م دادگا. له‌وباره‌یه‌شه‌وه به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیی له روونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزله‌ندا، جاسیندا ئاردێرن ده‌كه‌ین".
news_share_descriptionsubscription_contact

