Recep Şakar,Ramal Abdullah Mahmood
21 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2019
مێلبۆرن – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزله‌ندا، جاسیندا ئاردێرن رایگه‌یاند دوای ئه‌و هێرشه تیرۆریستانه‌ی كرانه سه‌ر هه‌ردوو مزگه‌وتی ئه‌لنور و لینود له ناوچه‌ی هاگلی پارك-ی شاری كرایستچه‌رچ له دوورگه‌ی باشوور كه له ئاكامدا ٥٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٥٠ی دیكه‌یش برینداربوون، چه‌كی نیمچه خۆكار (ئۆتۆماتیكی) شێوه سه‌ربازی و چه‌كی هێرشكردنی قه‌ده‌غه كرد.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكوه‌زیرانی نیوزله‌ندا، جاسیندا ئاردێرن له‌گه‌ڵ وه‌زیری پۆلیس ستوارت ناش له واشنتۆن له‌باره‌ی گۆڕانكارییه نوێیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به یاسای چه‌ك دوا.
ئاردێرن به‌بیری هێنایه‌وه كه ٧٢ كاتژمێر دوای هێرشه ترسناكه‌كانی كرایستچه‌رچ رۆژی دووشه‌ممه حكوومه‌ت كۆبۆوه و گۆڕانكارییه‌كانی په‌سه‌ند كرد، گوتیشی: "ئێستا شه‌ش رۆژ دوای ئه‌و هێرشانه قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو جۆره چه‌كێكی نیمچه خۆكاری (ئۆتۆماتیكی) سه‌ربازی و تفه‌نگه‌كانی هێرس قه‌ده‌غه ده‌كه‌ین".