Tayfun Salcı,Ramal Abdullah Mahmood
21 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2019
له‌نده‌ن – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مه‌ی په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا تۆمه‌تبار كرد له‌باره‌ی گه‌یشتنه خاڵی بنبه‌ست بۆ جیابوونه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا (برێكسیت).
مه‌ی له گوتاردان بۆ گه‌ل له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه نزیكه‌ی سێ ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر ئه‌و گشتپرسیه‌ی بڕیاری لێدرا به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جیاببێته‌وه و گوتی: "په‌رله‌مانتاران سه‌ركه‌وتوون نه‌بوون بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر رێگایه‌ك تاكو برێكسیت جێبه‌جێ بكرێت. دڵنیام وه‌ك خه‌ڵك له‌و ره‌وشه بێزاربوون. له كاتێكدا كێشه جدییه‌كان هه‌ن له‌وه ماندووبوون كه په‌رله‌مانتاران به‌س باسی برێكسیت ده‌كه‌ن. منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌دام. كاتی ئه‌وه هاتووه ئیدی په‌رله‌مانتارانمان بڕیارێك بده‌ن".
مه‌ی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مان له‌باره‌ی برێكسیته‌وه ده‌نگدانی له‌سه‌ر ده‌نگدان ئه‌نجام داوه به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجام و گوتی: "وه‌ك ئه‌نجام له ٢٩ی ئادار به رێككه‌وتن له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جیانابینه‌وه. ئه‌و دواخستنه به‌لای منه‌وه په‌شیمانبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یه".