لێدوانی تێرێزا مای له‌باره‌ی جەمال خاشقجی
- سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای رایگه‌یاند، پێویسته وه‌زیری ده‌ره‌وه، جێرمی هه‌نت له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سعوودیه، لێپێچینه‌وه له به‌رپرسیارانی تاوانی كوشتنی رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقجی بكات.
London
له‌نده‌ن - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای رایگه‌یاند، پێویسته وه‌زیری ده‌ره‌وه، جێرمی هه‌نت له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سعوودیه، لێپێچینه‌وه له به‌رپرسیارانی تاوانی كوشتنی رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقجی بكات.
له وته‌یه‌كیدا كه له میانی خوانێكی شاره‌وانیی له‌نده‌ن-دا پێشكه‌شیكرد، تێرێزا مای رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌ماهه‌نگیكردن لەگەڵ هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌روه‌ریی یاسا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مای جه‌ختیكرده‌وه كه زۆر گرنگه له‌كاتێكدا هه‌وڵده‌درێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاسایشی هاوبه‌ش، وڵاته‌كه‌ی و هاوبه‌شه‌كانیان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا، پابه‌ند بن به سه‌روه‌ریی یاساوه و گوتی:
"نزیكترین نموونه‌ی ئه‌مه كوشتنی جه‌مال خاشقجی بوو به شێوه‌یه‌كی ترسناك. وەزیری دەرەوەمان لە سەردانەکەیدا بۆ ریاز جارێکی دیکە جەختی لەسەر پێویستیی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی متمانەپێکراو و جێگەی باوەڕکردەوە و تیشكی خستەسەر ئەوەی کە دەبێت بەرپرسیاران داگایی بکرێن".
لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ریاز، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، جێرمی هەنت لەگەڵ هەریەک لە شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز و جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان و هاوتا سعوودییەکەی، عادل جوبێر کۆبوویەوە.
جێرمی هەنت یەکەم بەرپرسی باڵای بەریتانیایە سەردانی ئەو وڵاتە بکات لەدوای دووی تشرینی یەکەمەوە ئەو رۆژەی کە رۆژنامەوان، جەمال خاشقجی لە کۆنسولخانەی سعوودیە لە ئیستانبوڵ کوژرا.
لەسەرەتای ئەم هەفتەیەشدا راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، سایمن ماکدۆناڵد سەردانی سعوودیەی کردبوو و زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەبارەی کوژرانی خاشقجی-یەوە ئەنجامدابوو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن