Abdel Razek Abdallah,Gülşen Topçu,Muhammet Ali Kemal
21 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2019
جەزائیر- AA
سەرکۆماری جەزائیر، عەبدولعەزیز بوتەفلیقە، لە رێگای بڕیارنامەیەکەوە کە لە ٢٣ی شوباتدا دەریکردووە، بوودجەی تەرخانکراوی بۆ هەڵبژاردنەکان کە بڕیار وابوو لە ١٨ی نیساندا ئەنجامبدرێت، هەڵوەشاندووەتەوە.
بڕیارنامەکە کە لە بەرواری ٢٣ی شوباتدا دەرکراوە و، واژووی بوتەفلیقەی بەسەرەوەیە، لە رۆژنامەی فەرمیی جەزائیردا بڵاوکرایەوە.
بەپێی بڕیارنامەکە، دوای رۆژێک لە دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان دژی خۆ کاندیدکردنەوە بوتەفلیقە بۆ جاری پێنجەم و بەر لە رۆژێک لە بەڕێکەوتنی بۆ جنێڤ بەمەبەستی چارەسەری پزیشکیی، بوتەفلیقە ئەو ١٧٠ ملیۆن دۆلارەی کە بۆ هەڵبژاردنەکان تەرخانکراوە، گەراندووەتەوە نێو بوودجەی ٢٠١٩.
ئاماژە بەوەشدەکرێت ئەو ١٧٠ ملیۆن دۆلارە کە لەرێگای بڕیارنامەکەوە هەڵوەشێندراوەتەوە، دەگەرێتەوە بۆ هەریەک لە وەزارەتەکانی دەرەوە، داد، ناوخۆ و پەیوەندییەکان.
بڵاوکردنەوەی بڕیارنامەکە لە رۆژنامەی فەرمییدا دوێنێ، پرسیاری ئەوە دەهێنێتە ئاراوە کە 'ئایا بوتەفلیقە دەستبەجێ دوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنی داوە؟' دەهێنێتە ئاراوە.
رۆژی ١٠ی ئادار بوتەفلیقە لە جنێڤەوە گەڕایەوە و دوای رۆژێک ئاشکرایکرد کە هەڵبژاردنەکان دواخراون و خۆشی لە کاندیدبوون بۆ خوولی پێنجەم کشاوەتەوە.