جيهان, تەندروستی

عەبدولعەزیز بوتەفلیقە گەڕایەوە جەزائر

- سەرۆکی جەزائر، عەبدولعەزیز بوتەفلیقە دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری جنێڤ لە سویسرا، گەڕایەوە وڵاتەکەی.

Zana Natık Kerem  | 11.03.2019 - نوێکردنەوە : 12.03.2019
عەبدولعەزیز بوتەفلیقە گەڕایەوە جەزائر

Algeria

جەزائر ــ AA

سەرۆکی جەزائر، عەبدولعەزیز بوتەفلیقە دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری جنێڤ لە سویسرا کە ماوەی دوو ھەفتەی خایاند، گەڕایەوە وڵاتەکەی.

سەرۆکایەتی جەزائر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا ئاماژەی بەوەداوە کە عەبدولعەزیز بوتەفلیقە گەڕاوەتەوە وڵات، ئەویش دوای ئەوەی کە بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنین و وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی سەردانی شاری جنێڤی سویسرای کردبوو.

لە راگەیەندراوەکەدا، وردەکاری زیاتر لەبارەی تەندروستی عەبدولعەزیز بوتەفلیقە نەخراوەتەڕوو.

لە ٢٤ی مانگی رابردوودا، عەبدولعەزیز بوتەفلیقە بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنین و وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی سەردانی شاری جنێڤی سویسرای کرد کە ماوەی دوو ھەفتەی خایاند.

لە میانی مانگی شوباتی رابردوودا، عەبدولعەزیز بوتەفلیقە رایگەیاندبوو کە بۆ جاری پێنجەم خۆی بۆ سەرۆکایەتی جەزائر کاندید دەکات، ئەمەش بووە ھۆی سەرھەڵدانی ناڕەزاییەتی و خۆپیشاندان لە جەزائر لە کاتێکدا، عەبدولعەزیز بوتەفلیقە لە ساڵی ١٩٩٩وە لەسەر کورسیی دەسەڵاتە، چوار خولی تەواو سەرۆکی ئەو وڵاتە بووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın