Zana Natık Kerem
16 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2019
جەزائر ـ AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی دەستووریی جەزائر، تەیب بلعیز کە یەکێکە لەو کەسانەی خۆپیشاندەران داوایان دەکرد دەستبەرداری پۆستەکەی بێت، دەستی لەکارکێشایەوە.
ھاووڵاتییانی جەزائر داوا دەکەن دارودەستەکەی عەبدولعەزیز بوتەفلیقە واز لە دەسەڵات بھێنن و دەستلەکاربکشێننەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی دەستووریی جەزائر کە کۆپییەکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە، تەیب بلعیز لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەن دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی پێشکەشکردووە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی دەستووریی جەزائر، تەیب بلعیز ھۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی نەخستووەتەڕوو.