Betül Yürük,Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
16 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2019
واشنتۆن - AA
راوێژكاری پێشكه‌وتووی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سووریا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، عه‌میدی خانه‌نشین، ریچ ئاوتزن رایگه‌یاند ''(له باكووری سووریا) ئه‌گه‌ر بێت و ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بكه‌ین كه ناوچه‌ی ئارام به شێوه‌یه‌كی دروست جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وا یه‌په‌گه له‌سه‌ر سنووره‌كان ده‌رده‌كه‌ین و به‌و شێوه‌یه‌ش چه‌كه قورسه‌كان ده‌برێنه ده‌ره‌وه''.
ریچ ئاوتزن له پانێڵێكدا كه له لایه‌ن ئۆفیسی واشنتۆنی دامه‌زراوه‌ی سیاسه‌ت، ئابووریی و لێكۆڵینه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان (SETA DC)ه‌وه له‌ژێر ناونیشانی "ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م هاریكاریی ئه‌مریكا-توركیا له سووریا" سازكرابوو، گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد.
ئاوتزن باسی له‌وه‌كردووه هیچ كه‌سێك نایه‌وێت شكستی هاریكاریی نێوان توركیا-ئه‌مریكا له سووریا ببینێت و په‌یوه‌ندیی ئه‌مریكا و یه‌په‌گه‌ی وه‌ك ''ئامرازێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش'' ناوبردووه.
جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا كارێكی جێبه‌جێكارییه و هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه سه‌ربازانی ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له‌وێ بوون. تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه له سووریا ده‌كشێنه‌وه، به‌ڵام واده‌ی كشانه‌وه‌كه به‌نده به‌و پشتیوانییه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی له‌دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا پێشكه‌شی ده‌كات و هه‌روه‌ها به‌نده به ژماره‌یه‌كی زۆر فاكته‌ری ناوچه‌یی وه‌ك دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام.
ریچ ئاوتزن رایگه‌یاند ''ئه‌مریكا له رووی پێویستی سیاسییه‌وه له سووریا ناكشێته‌وه به‌ڵكو سه‌ربازه‌كانی ده‌كشێنێته‌وه''.
ئاوتزن ئاماژەی بەوەدا كە لەم قۆناغەدا ناچاری نییە رۆژهەڵاتی فورات بەشێك بێت لە دانوستانەكانی قۆناغی سیاسی و لەبارەی ئەوەی كە رۆژهەڵاتی فورات گەورەترین ناكۆكیی نێوان ئەمریكا و توركیایە گوتی:
"لەو شوێنانەی چڕی دانیشتوان عەرەبن، پێویستە هێزی ئەمنیش عەرەب بن. لەوبارەوە ئەمریكا و توركیا هاوڕان. توركیا لەبارەی بوونی هێزی یەپەگە لە سنوورەكاندا ناڕەزایی جددیی هەیە. ئەگەر تەماشای مێژووی سنوورەكە و پەیوەندییەكانی نێوان یەپەگە و پەكەكە و ئەو چالاكیانەی پەكەكە ساڵانێكە دژبە توركیا ئەنجامی دەدات بكەین، پێویستە كەمێك تێگەیشتنمان هەبێت، بەڵام ئایا پێویستە توركیا بۆ چارەسەرکردنی ئەم كێشەیە ئۆپەراسیۆنێكی تاكلایەنەی گەورە ئەنجام بدات بۆ دوورخستنەوەی یەپەگە لە سنوورەكە؟ بەڕای من پێویست ناكات، چونكە ئەو ناوچەی ئارامەی لە لایەن سەركردەی هەردوولاوە باسكراوە، چارەسەر ئەمەیە. ئەگەر ناوچەی ئارام بە شێوەیەكی دروست جێبەجێ بكەین، ئه‌وا یه‌په‌گه له‌سه‌ر سنووره‌كان ده‌رده‌كه‌ین و به‌و شێوه‌یه‌ش چه‌كه قورسه‌كان ده‌برێنه ده‌ره‌وه''.
ئاوتزن راشیگەیاند كە خەریكی كێشانی نەخشەیەكی نوێ نین لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا و دەیانەوێت سووریایەكی تەندروست، یەكگرتوو و دیموكرات ببینن.