Betül Yürük,Ramal Abdullah Mahmood
16 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2019
نیویۆرك – AA
فه‌رمانڕه‌وای پێشووتری ویلایه‌تی ماساچووسیتس، بێڵ وێلد سەربە پارتی کۆماری رایگه‌یاند كه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا ٢٠٢٠ كاندید دەکات.
بێڵ وێڵد ده‌بێته یه‌كه‌مین ركابه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌نێو پارته‌كه‌یدا.
بێڵ وێڵدی ته‌مه‌ن ٧٣ ساڵ به ته‌له‌ڤیزیۆنی CNNی راگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ٢٠٢٠دا ده‌بێته "تراجیدیایه‌كی سیاسیی".
فه‌رمانڕه‌وای پێشووتری ویلایه‌تی ماساچووسیتس، بێڵ وێلد نیگه‌رانی خۆی بۆ داهاتووی ئه‌مریكا ده‌ربڕی و گوتی: "شه‌رم له خۆم ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر به‌شداری له كێبڕكێی سه‌رۆكایه‌تیدا نه‌كه‌م".
بێڵ وێڵد ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ببێته كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنەکان ئه‌وا وه‌ك كاندیدی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ناكات.
به‌پێی راپرسی Gallup كه كۆمپانیایەکی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی نێوده‌وڵه‌تییه ئه‌و پشتیوانییه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌ناو پارته‌كه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه نزیكبۆته‌وه له له‌سه‌دا ٩٠.
بێڵ وێڵد له نێوان ١٩٩١-١٩٩٧ فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی ماساچووسیتس بووه و له هه‌ڵبژاردنەکانی سه‌رۆكایه‌تی ٢٠١٦دا كاندید بوو بۆ جێگری كاندیدی پارتی ئازادیخوازان، گاری جۆنسۆن.