Zana Natık Kerem
03 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2019
جەزائر ــ AA
لە ژمارەیەک زانکۆی جەزائر، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین دژبە خۆکاندیدکردنەوەی عەبدولعەزیز بوتەفلیقە بۆ خولی پێنجەمی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی سازکرا.
میدیاکانی جەزائر بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ژمارەیەک زانکۆ، قوتابیان گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە کە لە میاندا ناڕەزاییەتیان دەربڕیووە لەھەمبەر خۆکاندیدکردنی عەبدولعەزیز بوتەفلیقە بۆ خولی پێنجەمی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی.
میدیاکان ئاماژەیان بەوەشداوە کە لە میانی خۆپیشاندانەکاندا، قوتابیان بە بەرزکردنەوەی دروشم، خۆکاندیدکردنی عەبدولعەزیز بوتەفلیقە بۆ خولی پێنجەمی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی رەتکردەوە.
بڕیارە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی جەزائر لە ١٨ی مانگی نیسانی داھاتوو بەڕێوەبچێت کە سەرۆکی ئێستای ئەو وڵاتە، عەبدولعەزیز بوتەفلیقە خۆی کاندیدکردووەتەوە.